Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 15, 2020

“لە ساڵی 2019 هێزەکانی تورکیا دەستیان کرد بە هاتنە ناوەوە بۆ شارەکەمان و دەستیان کرد بە قەسف کردنی شارەکە لەلایەن هێزی ئاسمانی و وشکانی، ناچار بووین شارەکە بەجێبێڵین بۆ پاراستنی خێزانەکەم. نزیکی پێنج کیلۆمەتر لە شار دوورکەوتینەوە، هەر شەوەی لە شوێنێک دەماینەوە لە دەرەوە، بە گریانەوە دەڕۆیشتین بێ ئەوەی بزانین بۆ کوێ دەڕۆین. چەند ڕۆژێک دواتر چووین بۆ حەسەکە لە خوێندنگەیەک ماینەوە بۆ چەند ڕۆژێک، وە مەشهەدێک کە هەرگیز لەبیری ناکەم، قافڵەکەمان لەلایەن فڕۆکەکانی هێزەکانی تورکیاوە بۆمبباران کرا، هەموو شتێک لەبەردەممان تاریک بوو، جەستەی خەڵکەکەم دەبینی لەسەر جادەکان. من هەرگیز هیوا لەدەست نادەم و ڕۆژێک دەگەڕێینەوە بۆ شارەکەمان و لەژێردەستی تورکیا ڕزگاری دەکەین.”