Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 16, 2020

“لە مناڵیمەوە ئاواتی ئەوەم هەبووە بتوانم سەیارەیەک بۆخۆم بکڕم بەڵام تا ئێستا نەمتوانیوە بگەم بە خەونەکەم، لە زۆر شوێنی جیاواز ئیشم کردوە و پارەم بۆ کۆکردووەتەوە بەڵام زۆر شتی گرنگتر هاتوونەتە پێشەوە کە پێویست بووە پارەکەم سەرف بکەم و خەونەکەم دوور بکەوێتەوە. زۆر کات هاوڕێیەکم ئەبینم کە سەیارەیەکی نایابی پێیە خەفەت لەوە ئەخۆم کە هێشتا نەمتوانیوە من هەمبێت، لە ئێستادا لە شوێنێک کار ئەکەم کە تەنیشتی شوێنی کارەکەم پێشانگای سەیارەیە هەموو ڕۆژێک بەلایدا تێپەڕ ئەبم زیاتر سوور ئەبم لەسەر خەونەکەم کە هەر ئەبێت بەدی بێنم، ڕەنگە زۆر کەس بڵێت خەونێکی ئاساییە ببیت بە خاوەنی سەیارەی خۆت بەڵام بۆ زۆر کەس ئەستەمە لەم ڕۆژەدا، بەڵام ئەگەر بەردەوام بم هەر پێی ئەگەم، زۆر دڵنیام لەوە.”