Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 16, 2020

“بە خۆشەویستی هاوسەرگیریم نەکرد بەڵام بەداخەوە فەوتی کرد هەر ئەو کاتەی کە مرد ناخۆشترین کاتی ژیانم بوو دەستی لەناو دەستم بوو وە لە گیان تەنشتا دەستمی فشار ئەدا و ئێسەیش بیر بە ئەوە ئەکەم کە گەرەکی بوو چیم پێبڵێت، ئاخرین ماچێک کە کردم و لێوی سەردی هەر ئێستەش لە زێهنمایە و بیری پێ ئەکەم. بە بۆنەی رەگەزمەوە زۆر کات مەحدود دەبی و ناتوانی ئەو کارانەی کە پێت خۆشە ئەنجامی بدەی حەتا ئەگەر تەوانایی زۆرترن هەبێ نسبەت بە پیاوان تەنیا تەوانای جەستە و هێز گرنگ نیە، زۆر کات ئێمە ژنان زیاتر لە پیاوان تەوانایی زۆربەی کارەکانمان هەیە. لە مەرگ ئەترسم کە بێت و زۆربەی کارەکانم ئەنجامم نەداوێت.”