Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 18, 2020

“تەمەنم 70 ساڵە خاوەنی نۆ منداڵم لەوەتەی (عەبابەیلێ)م جێ هێشتوەو ڕووم لە هەڵەبجە کردووە هەرگیز خۆشیم نەدیوە. ژیانی شار بەس مەینەتییە مەسرەفی زۆر گرانە. منیش تەنیام و لەگەڵ هاوژینەکەم بەو هەموو کارە زۆرە ڕاناگەم. ئێستاش کەسێک هەبێ مانگایەکم بۆ بکڕێ ئامادەم بچمەوە دەشت. لەوێ هەر دەتوانی بەو خۆراکە سروشتییانە خۆت بژێینی. لەوێ بەرەکەت هەیە خۆ وەک ئێرە نیە!، لەناو شار لەبەر زۆری گوناح و تاوان خوا غەزەبی لەهەموومان گرتووە. خەڵکی دەشت کوادەزانن تاوان چیە؟ پێشتر دەچووی بۆ ئەو شاخانە تا ئێوارە دونیایەک قنگرت کۆ دەکردەوە. کەچی ئێستا تەنانەت ئاوی ناو باخەکانیش وشکیان کردووە. بیرمە ئێمە زراعەتمان دەکرد نە ئاو کەمی دەکرد، نە کرم لەکشتوکاڵی ئەدا نە کەس زەرەری دەکرد. مخابن ئێستا هەموو شتێک پێچەوانە بۆتەوە.”