Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 18, 2020

“نۆ منداڵم هەیە، 3 کوڕ و ٦ کچ. چیرۆکی خۆشەویستی من و هاوسەرەکەم دەگەڕێتەوە بۆ پێش زەواج، ئەو کاتەی گەنج بووین و یەکمان زۆر خۆشەویست، بێ هیوای نەکردم و ژیانی هاوسەرگیریمان پێکهێنا، تا ئێستاش ئەو خۆشەویستییە هەیە لە نێوانماندا، تا ئێستا ئیزعاجی نەکردووم و منیش بەهەمان شێوە ئیزعاجم نەکردووە، هەموو کاتێک کە لێم دوورە هەست بەدووری ئەو ئەکەم. هەموو ئاستەنگییەکانی ژیان بەیەکەوە تێئەپەڕێنین. هیچ شتێک ناتوانێت دڵێک بۆستێنێت لە گەیشتن بەو شتەی خۆشیدەوێت. بەڵام ئەم جەنگەی لە سوریادا ڕوودەدات خۆشی و خەندەی لە دڵی کەسدا نەهێشتووە، هیچ پێکەنینێک نابینیت لەسەر لێوی خەڵک.”