Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 23, 2020

“ئامادەکردنی خواردن لای من چێژێکی تایبەتی هەیە وەک هونەرێک سەیری ئەکەم نەک تەنیا وەک کارێکی ڕۆژانە، ئەشتوانم بڵیم کە توانیم سەرکەتوو بم تیایدا وە لە زۆر شوێنی گرنگ بانگ ئەکرام تا خواردنەکانیان بۆ ئامادە بکەم، کاتێک دەستمکرد بە کاری خواردن خوێندکار بووم، ئەبوو ئاگام لە خوێندنەکەش بێت. کەمێک قورس بوو بۆ من لەبەر ئەوەی من نەمدەویست تەنیا پارەی پێ پەیا بکەم بەڵکو ئەم کارەم بۆ من وەک خوێندنەکە بوو، پێویست بوو بەردەوام شتی تازەی لێوە فێر ببم، بیرمە ڕۆژێکیان تەمرینم لەسەر هەویری پیتزا ئەکرد هەڵم ئەیا بە ئاسمانا سوتفە کچێک پێی وتم واو زۆر جوانە، یەکەم جارم بوو کەسێک وام پێبڵێت ئاگام لە هەویر نەما سەیری کچەکەم کرد هەویرەکە کەوتەوە خوارەوە بەر دەموچاوم کەوت بەجۆرێک تەریق بومەوە ڕێک لە شوێنی خۆما دانیشتم هەر نەموێرا سەر هەڵبڕمەوە.”