Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 27, 2020

“وەکو تاکە کچێک لە ناحیەی سەرکەپکان بڕیارمدا بچمە پەیمانگای وەرزش، ئەمه بۆ زۆرێک لەخەڵک قبوڵکراو نەبوو چونکە مەنتیقەکەمان عەشایەرە کە بەجۆرێک خەڵکێکی زۆر پێیان دەگوتم کچ و وەرزشیان نەگوتووە بەڵام بەهۆی پشتگیری خێزانەکەم توانیم لە 2006 دەستم بە وەرزش کردووە، دوای تەواوکردنی پەیمانگا بڕیارمدا درێژه بە وەرزش بدەم و پەرە بە وەرزشەکەم بدەم تا لە دواجار بوومە جێی بایەخی زۆرێک لە نادییەکان، بۆ زۆرێک له نادەییەکانی کوردستان و عێراق یاریم کردووە. دواجار وەک یاریزانی هەڵبژاردە لاوانی عێراق پاڵێورام بۆ بەشداریکردن لە بتوڵەی ئاسیا لە ڤێتنام بەڵام بەهۆی چەند گرفتێک من نەمتوانی سەفەریان لەگەڵ بکەم، ژیانی وەزشیم پڕبووە لە خۆشی و ناخۆشی بەڵام گەورەترین ناخۆشیم لە ژیانی وەرزشیدا گیانلەدەستدانی ڕاهێنەرەکەم بوو، لە ناخەوە هەژاندمی چونکە هەموو ئەزموونی وەرزشی و سەرکەوتنەکانم بەهۆی ڕاهێنەرەکەمەوە بووە، بەردەوام پاڵپشت و پشتگیرم بووە.”