Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 28, 2020

“کاتێک بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین ژنانی گوند سەرباری ئەو هەموو ماندوبوونە دەبێت لە غەمی ئامادەکردنی خواردنی وەرزی داهاتووشدا بێت، یەکێک لە خواردنە کەلتووریان خواردنی ترخێنەیە کە بۆ ڕۆژی سارد و سەختەکانی زستان بەگەرمی پشکەشی دەکەین یان بۆ ئەو میوانە تایبەتیانەی کە دێن بۆ ماڵمان لەم خواردنەیان بۆ ساز دەکەین، هەرچەند مناڵەکانمان نایخۆن بەڵام بۆ ئێمه چێژێکی زۆری هەیە. زۆر جار میوان پێش ئەوەی بێت بۆ ماڵمان تەلەفۆن دەکات و دەڵێ دێین بۆ ماڵتان بەو مەرجەی ترخێنەمان بۆ لێنێن .زۆرێک له ژنانی گوند دورستیدەکەن بۆ فرۆشتن کە هەردانەیەکی بە هەزار دینارە.”