Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 28, 2020

“دیارە ترس شتێکی سروشتییە وە هەر کەس هەیەتی بەڵام زیاتری هەستە‌کانی من گرێدراوی ئەو کۆمەڵگایەیە. یەعنی شتێکە بە گشتی چاوی لێدەکەم. ئەوڕۆ هەبوونی ئەو نەخوشییە دڵەڕاوکەیەکی زۆری خستۆتە سەر خەڵکی ئێمە و تەواوی دنیاش، منیش ترسم هەیە کە ئەو خەڵکە بەو شێوازە نیگەرانن و کاریگەری خستۆتە سەر منیش. جگە لەوش دەست تەنگی و دەستکورتی کە بەسەر کۆمەڵگادا زاڵە و بەرۆکی هەمووانی گرتووە، منیش ترسم لە ناراحتی و دڵتەنگی ئەو خەڵکەیە بە گشتی. خۆشترین کاتەکانیشم کاتێک بووە کە دەووروبەرم لە شادیدا بوون وەکو شایی خۆشەویستەکانم یان کاتێک بوو کە دیتم کچانی وڵاتەکم بەئازادی لە سەر سەحنەی نەورۆز بە ڕاشکاوانە سروودی نەورۆزیان دەگووتتەوە.”