Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 29, 2020

“دوای ئەوەی لە قۆناغی نۆیەم وازم لە خوێندن هێنا دەستمکرد بە کاری دەلاکی، بەڵام لەبەر ئەوەی پارەم لە هاوڕێکانم و خەڵکی هەژار وەرنەدەگرت، باوکم داوای لێکردم کە واز لەو کارە بێنم چونکە زۆربەی کات بە خۆڕایی کارم دەکرد. دوای چەند ساڵێک دەستمکرد بە کاری چاککردنەوەی مەکینەی دروومان. خۆمم فێری ئەم کارە کرد و زۆر بە خێرایش فێربووم، لەبەر ئەوەی خایەتیم ئەکرد بە چوار ساڵ پێش ئەوەی دەستبکەم بەم کارە، هەر کاتێک مەکینەکانم کێشەی هەبوایە خۆم چاکمدەکردەوە. ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر بووم لە کارەکەمدا، ئێستا کەم کەس لەم بوارەدا ئیش دەکات لە قامیشلۆ، لەبەر ئەوەی ئەم مەکینانە کەم بوونەتەوە و کەس بەکاریان ناهێنێت، ئێستا مەکینەی پێشکەوتوو هەیە لە کارگە گەورەکان بەکاردەهێنرێن. ئەمانە تەنها لە ماڵدا بەکاردەهێنرێن چونکە ئیشکردنیان خاوە. زۆر جاریش کە خەڵک مەکینەکەی ئەهێنێت بۆیان چاک بکەمەوە پارەیان پێ نییە بۆیە پارەیان لێ وەرناگرم. بەڵام منداڵەکانم فێری ئەم کارەی من نەبوون خەریکی خوێندن و حەزیان لە زانستە.”