Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 30, 2020

“لە چەند بوارێکدا کارم کردووە وەک دروستکردنی دەرگای ئەلەمنیۆم، ئاسنگەری، و ئێستا سیرامیک دەفرۆشم. کارەکەم زۆر مەترسیدارە کاتێک لە هەرێمی جزیرەوە دەچم بۆ هەرێمی فورات لە ترسی هێرشی فرۆکەکانی تورکیا. ناخۆشترین ڕۆژەکانم ئەو ڕۆژانەن کە لە کار دەڕۆمەوە و دەبینم دایکم یان باوکم نەخۆشە. و لەم جەنگەشدا هاوڕێم لەدەست داوە لەگەڵ کوڕە مامێکیشم. بەڵام بە ئازارترین هەواڵ کە تووشی شۆکی کردم، لەدەستدانی ئەو خۆشەویستییە یەک لایەنە بوو کە ماوەی پێنج ساڵی خایاند، پێیان ڕاگەیاندم ئەو کەسەی خۆشمدەوێت ڕۆیشتووە و شووی کردووە، بەتەنیا مامەوە و خەفەتی ئەو ڕۆژانەم هەر لە دڵدایە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەردەوامم لە ژیان بەو هیوایەی داهاتوو شتێکی جوانی بۆ هەڵگرتبم.”