December 1, 2020
“ده‌مێک بوو پێم خۆش بوو که کار و ئیشی خۆمم بێ و خۆم پوڵ دەربێنم، هه‌ر چه‌ند کارێکی بچووک و ئاسایی و به مووچهئێکی که‌میش بێ، من زۆر ئیلاقه و په‌یوه‌ندیم به ئیشی هونه‌ری بوو و ئێستاش هه‌مه. کچێکی ڕه‌فیقم هه‌بوو کاری هونه‌ری و ده‌ستکردی دریم که‌چری ئه‌کرد به شێوازێکی بچووک، دوو ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه‌ی ڕه‌فیقم دائه‌نیشتم و تیمشای ئه‌کردم و بینیم زۆری پێخۆشه که لێی فێربم. به‌ڵام چه‌ن جار که ته‌مرینی فێر بوونی دریم کهچرم کرد فێر نابووم. له شاشه‌کانی ئینترنت زۆر به دوایا گه‌ڕام و تۆزه تۆزه لێی فێربووم. دوایی ده‌ستم به سازکردنی ملوانکه و ئه‌و شتانه کرد بۆ خزمه‌کانم. دوایی خوشکه‌که‌شم فێرکرد و پێکه‌وه ده‌ستمانکرد به مه‌تریال و کارهائێکی گه‌وره‌تر، دوای یه‌ک ساڵ که جوان لێی فێربووین ده‌ستمانکرد به ڕیکلام کردن له ئینسـتاگرام و فرۆشتنی ده‌ستکرده‌کانمان و په‌یجێکمان ڕێکخست به ناوی په‌لکه. زۆر خوشحاڵ بووم چونک له کاتێکی که‌مدا توانیم سفارش هائێکی زۆر وه‌ربگرم و ده‌ستکردێکی زۆر بۆ شاره‌کانی تر له ئێران ساز بکه‌م و بۆیانی بنێرم.”