Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 1, 2020

“خەڵکی گوندی ڕایەتی باڵەکایەتیم بۆیە زۆر جار بە زرار ڕایەتی بانگم دەکەن. لەساڵی 1973 ەوە بەستە و حەیران دەچڕم. لەبەر ئەوەی خۆم زۆرچێژی لێ وەردەگرم لەزۆربەی بۆنە و ئاهەنگ و دانیشتنە خێزانییەکان بێ بەرامبەر خەڵکی پێ دڵشاد دەکەم. هەر لەبەر ئەوەشە زۆرینەی خەڵکیش بە زرار حەیران دەمناسن. لەساڵی 1986 لە ئاهەنگێکدا گۆرانیم دەگوت.کچێکم بینی و خۆشمویست، ئێستا هاوژینمە و هاوسەرین. کاریگەری خۆشەویستییەکەی بەشێوەیەک لەسەرم دروست بوو هەتا ئێستاش لەهەر ئاهەنگێک بم، ئەو ساتە وەختەم بیر دێتەوە کە عاشقی خێزانەکەم بووم. عەشق لای من زۆر پیرۆزە لەبەر ئەوەی من بە پاکی ڕووبەڕووی عەشق بوومەوە بۆیە من زۆر باش هەست بە پیرۆزیی و گەورەیی عەشق دەکەم. سەیرم بەوە دێ کەسێ بتوانێ چەند جارێ عاشق بێ. هەموو کات دەڵێم عەشق تەنیا یەکجارە.کە زیاتر بوو، ئەو پیرۆزیەی نامێنێ.”