Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 3, 2020

“هەر کە منداڵ بووم وازم لە خوێندن هێنا بەهۆی ئەو حەزەی هەمبوو بۆ بەخێوکردنی باڵندە، کە دەچووم بۆ خوێندن لە ڕێگاوە دەچووم بۆ ئەو دوکانانەی کۆتریان دەفرۆشت بۆ ئەوەی سەیریان بکەم. 24 ساڵ لەمەوبەر شار بەجێهێشت و چووم بۆ گوند بۆ ئەوەی ژیانم تەرخان بکەم بۆ بەخێوکردنی باڵندە، چونکە لە شار نەمدەتوانی ئەو کارە بکەم. بەهۆی ئەو حەزەمەوە ڕەخنەم زۆر لێدەگیرا بە تایبەتی لەلایەن خێزانەکەمەوە بەڵام هەر بەردەوام بووم. لە ئێستادا کچە بچووکەکانم لەگەڵمدا خزمەتی باڵندەکان دەکەن. باڵندەکان لە باشووری کوردستان، عێراق، لوبان و ئەوروپاوە هەناردە دەکەم، کاتێک گەشە دەکەن و زۆر دەبن لە رۆژئاوا دەیانفرۆشم. نزیکەی 50 جۆر باڵندەم هەیە وەک کۆتر، تاوس، نەعامە، و مریشک…هتد. جارێکیان لە ڕێگا بووم بۆ قامیشلۆ بەفر دەباری، ڕێگای نێوان گوندەکە و شار بەهۆی بەفرەوە گیرا، بەوهۆیەوە نزیکەی 60 باڵندەم سەرمایان بوو و مردن. زۆرم پێناخۆش بوو، هەندێکیان تەمەنیان 10 ساڵ دەبوو.”