Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 5, 2020

“لە ژیانی هەمووماندا زۆر شت هەیە کە بێ ئاگاین لێی، تموحی مرۆڤەکان بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ شتی باشتر بەڵام هەموومان ڕاستەوخۆ خاوەنی کۆمەڵی شتین کە گرنگی پێ نادەین یاخود بەلامانەوە گرنگ نییە. کاتێک لە تەمەنێکی زۆر گەنجیدا بووم بەردەوام موتابەعەی ماتۆڕسواریم ئەکرد زۆرم حەز لە سایەقی ماتۆڕ بوو زانیاریم لەسەر جۆرەکانی ماتۆڕ هەبوو، ئەموت ئەبێت ڕۆژێک باشترین جۆری ماتۆڕ بۆخۆم هەڵبژێرم، ڕۆژێک لە شوێنێک لەگەڵ چەند هاوڕێیەکمدا دانیشبووم، گەنجێک هات ماتۆڕێکی زۆر تایبەتی پێبوو سەرنجی ڕاکێشام. سوتفە لە تەنیشت ئێمەوە دانیشت لای کۆمەڵی هاوڕێی خۆی، ئاگام لێی بوو باسی نەخۆشییەکەی خۆی بۆ ئەکردن بۆم دەرکەوت نەخۆشی درێژ خایەنی هەیە. لەو کاتەیە بۆم دەر کەوت کە من خاوەنی گرنگترین شتم ئەویش لەش ساغییە.”