Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 6, 2020

“بە دڵی خۆم مێردم نەکرد چۆن مناڵ بۆم، بەڵام دوایی زۆر هاوسەرەکەمم خۆشدەویست بۆ ئەویش هەروەها منی زۆر خۆشدەویست، دوایی ڕاپەرین چەن ساڵ ژیان بەیەکەوە هەر وەکو ڕۆژی ئەوەڵ لەگەڵم باش بوو حەتا کاتێک کە زانی مناڵمان نابێت. ئەوەلێن جار کە ژنم بۆی هێنا خۆی خەبەری نەبوو، بەڵام جاری دووەم کچێکی جوانم هێنا کە 25 ساڵی بوو و مێردەکەی منیش 70 ساڵ بۆ ئەوەی کە مناڵیان ببێت. کاتێک کە مناڵەکە بە دونیا هات و حەوت مانگی بوو مێردەکەم مرد و دەستی لە دونیا کوتا کرا. یانێ نەیتوانی ئەو مناڵەی کە عومرێک بە تەمای بوو باش لە باوەشی کات. ئێستە ئەو مناڵە 14 ساڵیە و من هەر وەکو مناڵی خۆم خۆشمئەوێت، بەڵام زۆر ناتوانم بیبینم چۆن دایکەکەی لە لای من نەما و ڕۆیشتە، گەرچی حەقی پێئەدەم ئەو بەسەزوانە مناڵ بوو شۆی کردە مێردەکەی من. منداڵەکە منی لە دایکی خۆی زیاتر خۆشئەوێت کاتێک کە ئەڕۆمە لای بخەوم دێت و سۆرانیەکەم دەبەسێتە خۆیەوە نەکا ئەو بخەوێت و من برۆم لە ماڵیان، بە تەواوی گیانییەوە منی خۆشئەوێت و منیش ئەوم خۆشئەوێت.”