Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 7, 2020

“لە دایکمەوە فێری چارەسەری سوتاوی بووم، یەکەم حاڵەت کە چارەسەرم کرد بۆ خوشکەزاکەم بوو، کە ڕۆژێک زۆر بەپەلە هات و لەو کاتەدا دایکم لە ماڵ نەبوو، بۆیە بە ناچاری خۆم چارەسەرم کرد هەرچەندە برینەکەی زۆر سەخت بوو. هەوڵمداوە هەندێک لە نەوەکانم و کەسە نزیکەکانم فێربکەم چۆن چارەسەری سوتاوی بکەن. بەڵام جورئەتی ئەوەیان نەبووە. زۆربەی کاتەکان کاتێک پێستە سوتاوەکە لێدەکەمەوە، کەسە سوتاوەکە ئازاری زۆر پێدەگات، بۆیە کارێکی ئاسان نیە هەموو کەسێک بیکات. تەنانەت مێردەکەشم لە کارەکە دەزانێت، بەڵام بەرگەی ئەو حاڵەتانە ناگرێت و ناتوانێت بیکات. من لەبەرامبەر ئەم کارانە هیچ پارەیەک وەرناگرم. تەنانەت زۆربەی کاتەکانیش دەرمانیان بۆ ئامادە دەکەم و بەخۆڕایی ئەیاندەمێ. خۆشترین هەستە بۆ من کاتێک کەسێک دەگەڕێتەوە بۆلام دوای ئەوەی چاکبووەتەوە.”