Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 7, 2020

“گەشتووم بە تەمەنێک کە هیچـم بە بیر نەماوە پیر بووم و ئەبێت هەموومان ئامادەبین بۆ مردن، هیچ ترسم لە مردن نییە، لەگەڵ خوشکێکما ئەژیم ئیستا ئەونەی ژیانمان ماوە بۆخۆمان بەڕێی ئەکەین، کاتێک شووم کرد دەردە سەری زۆرم چەشت بە دەستی مێردەکەم زۆر کات لێیانم ئەخوارد بەبێ ئەوەی خراپەم بۆی هەبێت ئێمەی ئافرەت لەو سەردەمەیا بەو شێوەیە ژیانمان ئەکرد و بۆشمان نەبوو هیچ قسەیەک بکەین و ئەبو قبوڵیشی بکەین. هەتا لە ماڵی باوکم بووم ژیانم گەلێک خۆشتر بوو زۆریش مورتاح بووم، بەس کە شووم کرد ئەو ژیانەم نەما، تا گەیشتە ئەوەی تەڵاقیش درام، هەر ئەبوو بێدەنگ بین قسە نەکەین.”