Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 8, 2020

“وەک هەموو کەسێکی تر ژیانێک ئاسایی دەژیاین، بەڵام ئەو قەیرانەی هات بەسەر شارەکەدا بووە هۆی گۆڕینی دۆخی شارەکە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژیان خراپتر دەبوو. من لە ناوچەی جەندریس لە عەفرین گەورە بووم، و کاری کشتوکاڵیم دەکرد، زەوی و داری زەیتونمان هەبوو. بەڵام منیش وەک ئەو خەڵکە هەموو شتێکم بەجێهێشت و کۆچم کرد بەرەو کۆبانێ بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە، جاران لە ژیانێک سادەمان هەبوو بەڵام ئێستا ژیان ئازار و دەردەسەری، هەرچەند ئێستا سەلامەتین بەڵام ناگات بەو وەزعەی پێشتر تێیدا دەژیاین لە عەفرین. جوانترین کاتی ژیان ماوەی پێش هاوسەرگیرییە چونکە ئازادیت، بەڵام دوای هاوسەرگیری کێشەکانی ژیان زیاد دەکات، منداڵەکانم بەجێهێشت و ئێستا بەتەنیا دەژیم، هەر یەکەیان چووە بەلای ژیانی خۆیەوە.”