Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 12, 2020

“فەقەت لە خالق ئەترسم لە چی بترسم بێجگە ئەو، لە جانەوەر لە چی؟ ئەم ترسەش بە بیروڕای من لە هەر چێ چتە گرینگترە. قەزا و قەدەر بۆ بێت زۆر سەختە وەکو ئەوەی کە مناڵ بە ناخۆشین لە دەستدا، کوڕێکم بیست ساڵی بوو کە بۆ کار چوو بۆ تاران لە بان داکەفت ئەوە ئیتر گەورەترین ژانم بووگە، بەڵام شوکر بۆ خوا، خوا مەیلی بووگە تا ئەو کاتە لەگەڵمبێت و ئیتر هیچ کەس لە حکمەتی خوا نازانێت. بە هەر چێ چتە خۆشحاڵم بە بوون و نەبوون. لە ئەمە خاستر خوا هەڵناگرێت خاتوونەکەمم زۆر خۆشئەوێت هەموو کارەکان ئەکات و لە ژێر کار دەرناچێت و ئێتر چیم ئەوێت. دۆس و ئاشنا باشبۆن بۆم فرە گرینگە، مەردمی گۆند پێم ئەڵێن عابد و خواناس گەرچی من بێ سەوادم بەڵام بە ئەم شێوازە لێم بیر ئەکەن و بانگم ئەکەن خەلیفە. ئەخلاقی چاک و باشبوون لەگەڵ خەڵق لە هەموو شتێک بۆم گرینگترە وەکو پەیغەمبەر گیان کە من عاشقی وجودی ئەوم، خاسبوون لەگەڵ مێرد و ژن لەگەڵ جوان و پیر لەگەڵ گیاندار و بێگیان، ئەوندە کە عەشقی من ئەبینن لەگەڵ ئەسپەکەم. بەعزێک چت بنیام لە دڵ دەریکات باشە و فەرامۆشیکات، چۆن لە دەستی خۆمانا نییە و کاری خاس بە دەست خۆت بی ئیتر شای مەملەکەتی.”