Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 13, 2020

“ئێمە ئاوارەبووین و هاتینە سلێمانی، ماڵ و حاڵمان هەمووی ڕۆیشت، لێرە پەرەمدا بە ئیش و دوکان هاتە دەستم سوپاس بۆ خوا جێگەی خۆمان کردەوە و دەستمانکردەوە بە ژیان، گەنجێکەمان زۆر جوان نەبوو بەس ئیستە لە کوردستان فرە جوانە، ژیان جوانە تەنیا ئەوەیە حاڵی دەوڵەت هێشتا خۆش نییە بەڵام ژیان فرە خۆشە، فەترەیەک لە شەریکەیەکی هونەری کارم دەکرد تایبەت بە دەنگ و دۆبلاجی فیلم کارتۆنەکان، من کارم لە اخراجی دەنگدا دەکرد، وردە وردە فێری کاری تریش ببووم لەلای ئەوان بەتایبەتی کاری ڕووناکی بەڵام زیاتر حەزم بە کاری دەنگ دەکرد لەبەر ئەوەی اختیساسی خۆم بوو، لەگەڵ ئەوانەشدا شارەزاییم پەیداکرد لە کامێرە و جۆرەکانی کامێرە، هەرچەندە ئیستە زۆر گۆڕانکارییان بە سەردا هاتووە بەڵام بۆ من ماوەیەکی زۆر خۆشبوو زۆرم حەز بەو کارە دەکرد.”