Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 13, 2020

“لە بنەماڵەیەکی هەژار لەدایکبووم، چوار برا و دوو خوشک بووین. خوشک و برایەکم عومریان بە دونیا نەبوو عەمری خودایان کرد. منیش دەرسم نەخێند و هەر لە مێرمناڵییەوە دەستمکرد بە کار و لە قاوەخانەیەک بوومە شاگرد. ئەوکات وەک ئێستا خەڵک کەڵکی لە گاز و نەوت وەرنەدەگرت، ئەو وەقتی تەنیا لە دار و ڕەژی کەڵک وەردەگیرا بۆ کورە و سەماوەر. دوای ماوەیەک لەنێو بازاڕی مەهەباد بوومە خاوەنی قاوەخانەیەک و توانیم دوکانێکی پەنا قاوەخانەکەش بکڕمەوە و بیکەم بە ڕەژیفرۆشی. بەڵام ئێسا ڕەژی زۆر کەڵکی نەماوە مەگەر بۆ گۆشت برژاندن یان قەنەکێشان. ئێستا تەمەنم چۆتە سەر و قاوەخانەکەم داوە بە کوڕەکەم و خۆشم هەر لێرەڕا ڕەژی بۆ قەنەکانی قاوەخانەکە دەنێرم.”