Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 15, 2020

“لەکۆڵانەکانەوە دەستمپێکرد و لە یانەیەکی گەورەی وەکو هەڵەبجە تەواومکرد. چیرۆکی ئاستبەرزی و بەناوبانگیم چەنێک خۆم تێیدا پاڵەوانم ئاواش باوکم بە پاڵەوانێکی شاراوەی پشت سەر کەوتنەکانم دەزانم. ئەو تەنیا باوک نەبوو، بەڵکو قەڵایەک بوو بۆمن. لە شارێکی وەک هەڵەبجەدا یاریکردن بە جلی وەرزشییەوە بۆ کچێکی وەک من لەبەردەم هەزارەها خەڵک ئاسان نییە ئەگەر پاڵنەرێکی باشت لە پشت نەبێت. جیا لەوەش من لەناو خەڵکی زۆر بەناو ڕۆشنبیریش تانە و توانجم لێ دەدرا کە پێیان وابوو وەرزش و باڵاپۆشییان نەگوتووە! بەڵام بە پشتیوانیی خوا و خێزانم توانیم هەموو بەربەستێک بشکێنم و بگەم بەوەی لە منداڵیەوە خەونمبووه. ئێستاش توانیومە لەگەڵ گەورەترین یانەی کوردستان گرێبەست بکەم کە ئەویش یانەی هەولێرە.”