Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 17, 2020

“تەمەنم 100 ساڵە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا هاوسەرگیریم کرد، چەند منداڵێکم بوو هەر یەکەیان ڕۆیشتن بەڕێگەی خۆیاندا، 23 ساڵ لەمەو پێش بینینم لەدەستدا وە ساڵێک دوای ئەوە مێردەکەم کۆچی دوایی کرد. بەڵام من لە ڕێگەی دڵم ژیان دەبینم و هەست بە جوانییەکانی دەکەم، بەڵام دڵم گەیشتە قۆناغێک ئازاری زۆری چەشت بەهۆی لەدەستدانی چەند کوڕێکم لە جەنگی سوریادا. کوڕێکم شەهید بوو، کوڕەکەشی کە بەناوی ئەوەوە ناوماننا، بەڵام ئەویش شەهید بوو. لەدوای لەدەستدانیان خۆشیم لە ژیان نەما وە هەستی بیستن و بینینم لەدەستدا، لە خەفەتدا دەژیم تا ئەو ڕۆژەی قەدەرم یەت.”