Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 17, 2020

“ماوەیەکی زۆر لە دۆخێکی ناخۆش و نەبوونیدا ئەژیام، لە هەوڵدانیش بەردەوامبووم سوودی نەبوو، بەڵام ئەگەر خاوەنی کۆمەڵێک هاوڕێی باشبیت کاتێک یارمەتیت ئەدەن زۆر ئاسان ئەتوانی ئەو دۆخە تێپەڕێنیت، سوپاس بۆ خوا من خاوەنی ئەو جۆرە هاوڕێیانە بووم کە توانییان هاوکارمبن و یارمەتییاندام هەمیشە سوپاسیان ئەکەم، لەگەڵ بوونی ئەوانیش دایکم گرنگترین کەسی ژیانم بوو هەم دایک بوو هەم دەوری باوکێکیشی ئەبینی بۆم، هیوادارم بتوانم ئەو قەرەبووە بکەمەوە کە دایکم لە پێناو مندا بەخشی، لە ئێستادا خاوەنی کاری خۆمم و زۆر بە سەربەرزی ژیان بەڕێ ئەکەم، لەگەڵ ئەوەشا بەردەوام هاوکاری ئەو گەنجانە ئەکەم کە دێنە لای من کار دەکەن.”