Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 18, 2020

“برا و کەسوکاری زۆرم لەدەسداوە، دایک و باب و هەموویان بە شێوازی جۆراوجۆر. تەسادوف و جەنگ و لەم چەن ساڵەی ڕابردوو خانووەکان تازەبۆتەوە و ئێمەش خانووەکەمان تازەکرد، بێجگا ئەم دیووە، ئێرە پڕە لە بیرەوەری و دڵم نایەت خراپی کەم. پڕە لە وێنەی کەسوکارم، وێنەکان بەشێکن لە بیرەوەری ژیانم ئەوکاتانەی بە خۆشی سەبتکراون. نەوە و مناڵەکانی خۆمیش دێنە ئەم دیووە و هەستێکی خۆشیان پێ ئەدات، لای یەک ئەمێنین و لەگەڵم وێنەدەگرن، ئێرە دیوی ڕابردووی منە، دیوێک کە هەرکەسێک بێتە ئێرە تەواوی کەسوکاری من بەیەکجار دێتە بەر چاوی.”