Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 19, 2020

“پێشتر پێیان دەگوتم کچە هەنجیرفرۆشەکە، لەو دەستەواژەیە تێدەگەیشتم، بەڵام ئێستا زۆرینەی گەشتیار کە دەوەستن و شتم لێ دەکڕن و پێم دەڵێن مۆنالیزاکەی کوردستان. ناشزانم ئەوە یانی چی! بەڵام دەزانم کە زۆرینەی خەڵکی خۆشیان دەوێم و وێنەم لەگەڵ دەگرن لەبەر چاوە جوانەکانم. زۆر خۆشحاڵم کە ئاوا بەتامەزرۆیی سناپم لەگەڵ دەکەن. ئەو بەناوبانگبوونەشم تا ڕادەیەکی زۆر هۆکاربووە بۆ ئەوەی زیاتر سوودمەندبم لەکارەکەم. بۆ کچێکی نۆ ساڵانی وەکو من ئەو کارە زۆر شیاوە لەبەر ئەوەی شوێنی وەستانم لەسەر شەقامی سەرەکی بلێ و بارزانە،کە چەند مەترێک لەماڵەکەی خۆم دوورە.”