Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 20, 2020

“تەمەنی منداڵیم لە شار بەسەربردووە، بەڵام حەزم لە ژیانی ناو شار نەبوو و هیچ کارێکیشم نەبوو لەوێ، بۆیە گەڕامەوە گوندەکەمان و وەک هەر کەسێکی دیکەی گوندەکە لە زەوییەکدا مەڕ و بزنم بەخێودەکرد. بەهۆی ئەو تایبەتمەندییانەی ئەسپ هەیەتی دوای ماوەیەک بەخێوکردنی ئەسپ سەرنجی ڕاکێشام، کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئەسپم دانا و هەروەها ئاسکیش بەخێودەکەم. جگە لەوەی کە سەوزەش دەچێنم. چوار لە ئەسپەکانم بۆ پێشبڕکێی ئەسپسواری بەکاردەهێنم و یەکێک لە ئەسپەکانم لە پێشبڕکێیەکدا لەسەر ئاستی هەرێمی جزیرە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. ئەو ئەسپەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بەهۆی جوانیی و بەهێزیی و لێهاتوییەکەی ناوم لێنابوو هەڵۆی فێڵباز. بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەخۆشییەوە تۆپی و ئەمەش زۆر دڵتەنگی کردم. ئێستا ئەسپێکی تازەم کڕیوە و ناوم لێناوە گەردەلوول و بەشداری پێشبڕکێکانی پێدەکەم. زۆر گرنگی بە ئەسپەکانم دەدەم و وەک منداڵەکانی خۆم خۆشمدەوێن”.