Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 21, 2020

“کاتێک گەنج بووم لەگەڵ کوڕێکی براکەما ئیشی قونتەرانتمان ئەکرد ڕۆژانە بە ٧ دینار، هەندێکجارێش بارمان ئەبرد بۆ ئەو ناوچانەی دەوروپشتی خۆمان من ترێم ئەگواستەوە لە شەدەڵەوە تا پشتی کەرکوک. هەموو گەنجی من تەنیا ئیشکردن بوو بەڵام وامەزانی هەموو دنیا هی منە، کاتێکیش ژنم هێنا بە هۆی ژن بەژنێوە بوو ئەو سەردەمە، بەینی هۆمەرقەوم و شەدەڵە نیو سەعاتە، بوومە خاوەنی ماڵو حاڵی خۆم، بەڵام لە دوای مردنی خێزانەکەم ژیانم نەما و تاقەتی هیچم نەماوە هەتا ئەو مابوو لە ژیانما خاوەنی هەموو شتێک بووم بەڵام لە دوای ئەو هەموو شتێک کۆتاییهات”.