Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 21, 2020

“لە منداڵییەوە حەزم لە وێنەگرتن بوو و لە سەرەتادا بە مۆبایل وێنەم دەگرت، بەڵام دواتر بەهۆی کارکردن لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنییەوە توانیم پارە کۆبکەمەوە و کامێرایەک بکڕم. کاری ڤیدیۆیی بۆ کەناڵی عامودا دەکەم، بەڵام خۆم زیاتر حەزم لە وێنەی فۆتۆگرافییە. حەز ئەکەم پۆرترەیتی خەڵک بگرم و وێنەی ئەو کەسە بەتەمەنانە بگرم کە ئەزموونیان هەیە. زۆربەی کاتەکان پێش وێنەگرتن دادەنیشم و گوێ لە چیرۆکەکانیان دەگرم ئەمەش وا دەکات ببنە هاوڕێی نزیکم. هەموو وێنەیەک کە دەیگرم چیرۆکەکانی لە یادەوەرییمدا دەمێننەوە و زۆربەی کاتەکانیش کە وێنەکان دەگرم بۆیان چاپ دەکەم و بە دیاری پێشکەشیان دەکەم. ئەمەش وایان لێدەکەت خۆشیان بوێم و شانازی بەمەوە دەکەم. خەونم ئەوەیە هەموو پێداویستییەکانی وێنەگرتنم هەبێت و دوکانێک دابنێم و کاری فۆتۆگرافی بکەم لە بۆنەکاندا. بەڵام لە ئێستا حەزدەکەم وێنەکانم لە پێشانگایاکدا وەک یەکەم هەنگاو نمایش بکەم”.