Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 22, 2020

“جەمەدانێ و کڵاوی کوردەواری بەشێکی گرنگی کارەکەی منە و هەروەها کلتورێکی کۆنی وڵاتی مەیە، بابم ساڵانی نەوەدەکان دەستی بەم کارەکردبوو و پاشان براکەم لەسەری بەردەوام بوو، ئێستاکە منیش هەمان کار دەکەم، چەندین جۆری جیاواز لە جەمەدانیمان هەیە زۆرێکیان تایبەتن بە گەنجان کە لەگەڵ شێوازی ئێستەی جلوبەرگی گەنجاندا دەنگونجێت، شێوازە کۆنەکانیش داواکاری هەر لەسەرە بۆ کەسە بەتەمەنەکان، جۆرێکی ترمان هەیە کە زۆرکات بیانییەکان کە دەیبینن ئەو جۆرەی هەڵدەبژێرن، ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک ئەمریکییەکان هاتن زۆرێکیان لای ئێمە جەمەدانێی کوردییان هەڵدەبژارد و لەگەڵ خۆیاندا دەیانبردن، زۆرکات لە سۆشیاڵمیدیا بابەتەکانی خۆمان دەبینینەوە کە لە وڵاتانی دیکە نماییشی دەکەن دەڵین لە کوردستان ئەم بابەتەنەمان بینیوە،ئەوە شتێکی زۆر خۆشە بۆ ئێمە”.