Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 23, 2020

“كاتێك مێرمناڵ بووم و لە دواناوەندی دەرسم دەخێند زۆرم حەز لە وەرزش بوو و ئەو ڕۆژانەی وەرزشمان ھەبوو من بە تایبەت لە بەشی والیباڵ و بەسكیتباڵدا وەرزشم كرد. ڕۆژێك لە حەوشەی قوتابخانە خەریكی بەسكێتباڵ بووم، لە تەنیشت یاریگەی بەسكێتباڵەكە چەن دانە لە ئاواڵەكانم خەریكی وەرزشی حەوادانی قورساییبوون، لە ناكاو قورسایێك كەوتە ناو یاریگەی بەسكێتباڵەوە، منیش بۆ وەی یارمەتیان بدەم، قورسایێكەم بۆ حەوا دانەوە، ھەر ئەوەندە ئاگام لێ بوو نەفەریك لە پشتەوەڕا دەستی گرتم، دیتم مامۆستای وەرزشەكەمانە، گوتی تۆ حەوادانی قورسایی لە كوێ فێربووی و لە كەنگێوە خەریكی ڕاھێنانی كە من ئاگام لێنییە، گوتی ئەو ئاواڵانەت نیزیكەی ٦ مانگە لەسەر حەوادانی قورسایی كار دەكەن بەڵام بەو حاڵەشەوە ئەو حەوادانەی ئێستا تۆ بۆت ھاویشتن ٥ میتر لە ئی وان زیاتر بوو. منیش گوتم وەڵا من قەتم ڕاھێنان نەکردووە، گوتی تۆ تواناییت زۆرە بۆ ئەو وەرزشە. ئیدی لە دوای ئەو ڕۆژەوە من لقی وەرزشیم گۆڕی و چووم بۆ حەوادانی قورسایی، كە زۆر تێیدا سەركەوتم و چەن جارایش خەڵاتی پارێزگام وەرگرت”.