Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 25, 2020

“بە بیروڕای خۆم هیچ چتێکی گرینگم تا ئێستە لە دەس نەداوە، شایەد بە هۆی تەمەنم بێت و هێشتا مناڵم بەڵام کاتێک کە پراید ئەو ماشینە نامووە لە ئێران بوو بە سەد میلیون ئیتر زۆر بێزاربۆم لە ژیان. بۆ ئەوەی کە بە ئامانجەکانم بگەم داهاتوو زۆر بۆم گرینگە چۆن هەر بە بۆنەی ئەو ئامانجە و بریارێک کە بە خۆمم داوە بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانم، لە وڵات و خانەوادە و خۆشەویستەکەم دوور بۆم. لە اللە و حێماقەتی بەشەر لە کاتێک برسیەتی زۆر دەترسم. پێم وایە ئەگەر کەسێک زانیارییەک یان ئاگایی هەیەتی بەس با بۆ خۆیان نەبێت و هەر چێک لە تەوانیان دایە بۆ خەڵک و دەوروبەریان کەڵکی لێ وەربگرن. ژیان لە لای من هەر ئەوەیە و بیر بە خاڵقی خۆیان کەن کە لە هەموو شتێک بۆ ئێمەی بەشەری داناوە و پێمان دەبەخشێت. وەرزش ژیانی منی گۆڕان بۆیە بە هەموو کەس دەڵێم رۆژێک تەنانەت ٢٠ چرکەش بوبێت وەرزشکەن. هەر کات زانستت هەبوو لە چتێک ئەو کات قسە بکەین و ئەگەر زانیمان کە قسەکان بێهودەیە و لە بیر و بۆچوون ئێمە تێ ناگەن و لە ئێمە داوای نەزەر ناکەن وا باشترە هەر بڕیار نەدەین و خاموش بین”.