Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 29, 2020

“کاتێک لە سکی دایکم دەبم و تەواوی هاوینان خزمەکانمان بەیەکەوە لە هەواری با پیرم لەگەڵ یەکتر ژیان بەسەر ئەبەن، مامی بابم بە خۆشەویستی کوێستانانی گۆندەکەمان ناوی کوێستانم لەسەر دادەنێت. بەڵام دوای ماوەیەک کە ئیسماعیل سەردەشتی گۆرانی کۆچەری گوت لە خۆشەویستی پێم ئەڵێن کۆچەر. ئەوەنە بە ئەم ناوەم بانگهێشت دەکەن کە خۆم لێمتێکچوون. ئێستە بیست ساڵمە و تا پێنج کلاس دەرسم خوێندووە، زۆریش لە دەرس خوێندن ئازا بووم. بابم سەرباز بوو و سەخت بوو ئەنا زۆرم پێخۆشبوو و ئێستەش هەر خەفەتی دەخووم، خەڵکی گوندی ئێمە لە ئەم ساڵانەی رابردوو زۆر بە کچ ئازادی دەدەن و بەها دەدەن بە شێوازێک کە لە هەموو بوارەکان کچ و کوڕ لەلای یەکن ئەو کاتەی کە جەژنی نەورۆز دەگرین بە جوانی دەیبینین کە خەڵکی ئێمە چەن باش بە ژنان روانینیکی تایبەتیان هەیە، هیوام ئەوەیە هەموو کوردستان بەیەک چاو و یەک رەنگ بە ئێنسانەکان بڕوانن”.