Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 31, 2020

“کچی زوو ئەونە فەقیر بوو و هیچی لە سوراو و سپیاوی نەدەکرد و تەواوی رازاندنەوەی ئێمە کچانی ئەو سەردەم ئەم کڵاوە و ئەم شێوازە پۆشتنە بوو. ئەو سەردەم ژیان زۆر سەختبوو بۆ ئێمە، ژنان و کچان زیاتر وەکو ئێستە نەبوو کە کوان ئەوندە ئازان و پێیان سەخت ناگرن و دەتوانن لەگەڵ پیاوەکان فەرقیان نەبێت، ئێمە تەواوی تەمەنمان لەگەڵ مێردەکەی خۆمانیش هەر بە شەرم و حەیا دەژین وە بگاتە خەزوور تا هەموو پیاوانی کە لەگەڵیان لە یەک مالیش دەژین. ئەم کڵاوە شەو و رۆژ لە سەرمدا دانانێم لە گەرما و سەرمادا، بە ئەوەش شەوانە دەنووم تۆندوتۆڵ لەچکێکی لەسەر دادەنێم هەر لە منداڵیەوە لە سەرمبووە هەفتاد هەشتاد ساڵ دەبێ. عادەتم کردووە پێی، ئەم شێوازە کڵاوە لە ئەم مەنتەقە زۆر هەبوو، بەڵام ئێستە لە تەواوی گۆندەکەماندا چەن کەسێک کە تەمەنیان کردووە ئەم کڵاوەیان لەسەردا ماون و هەندێک کەس لە مەهاباد و بۆکان. جەوانەکان لە سەر نانێن، ئێستە ئەوان هەر لەچک دادەنێن. ناتوانن زێر بکڕم و ئەم میروانە شێنەم لە مڵ کردووە بۆ ڕازاندنەوە با لە چاو نەچم و خەڵکی چاوم لێ نەدەن. ئەو رەیحان و گیانەی بۆن خوشە لە ملوانکەکەم دادەنێم بۆ بۆنم خۆش ببی با بۆنم کەن نەیژن ئەو پیرە و بۆنی خۆش نییە”.