Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 3, 2021

“تەمەنم 11 ساڵە. لەبەرئەوەی باوکم نەخۆشە و لەسەرجێگایە، ناچار من و تاقە برایەکەم بەخێوکردنی خێزانەکەمان خستۆتە ئەستۆی خۆمان. شوانیی کارێکی ئاسان نییە، بەڵام مرۆڤ کە ناچاربوو بۆ بژێوی ژیانی، ئیتر مەجبوورە هەموو کارێک بکات. هیلاک دەبم ڕۆژانە لەو دەشتە بەڵام خۆشحاڵم بەوەی موحتاج بەهیچ کەس نین و گوزەرانمان دەسوڕێ. ئێواران کە دەگەڕێمەوە ماڵەوە ببینم تەندروستی باوکم و دایکم باشە ئیتر هەموو ئازار و ماندووبوون لەگیانم دەردەچێ. لە هەمووشی گرنگتر بۆ من ئەوەیە خۆم برایەکەم و خوشکەکانیشم لە خوێندن دانەبڕاوین و بەردەوامین. ئومێدم هەیە کە بتوانین پاشەڕۆژێکی باش بۆخۆمان دابین بکەین و لە ناڕەحەتی و ناخۆشی ژیانی لادێ قورتارمان بێ”.