Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 4, 2020

“باوكم لە نێو بازاڕی مەھاباد دوكانێكی گەورەی ھەبوو و ئیشی لێفەدوورینی دەكرد، ھەموو کات زۆرم حەز بەو ڕەنگ و نەقشانەی سەر لێفەكان دەکرد، ھەڵبەت ئەو نەقشانە ھەموو نێوی تایبەت بە خۆیان ھەیە كە ئەو كات من نەمدەزانی، من و برایەكی گەورەتر لە خۆم زۆر جاران دەچووینە لای بابم لە دوكان، برا گەورەكەم زۆر حەزی لە وەرزشکردن بوو و دایمە دەچوو بۆ ڕاھێنان. ڕۆژێك كە لە خەو ھەستاین دیتمان كە باوكم سەكتە لێیداوە و تازە ناتوانێ كار بكات. من و براكەم ماوەی 10 ڕۆژان چووینە دوكان و نەمانھێشت دوكانەكە داخرێ. كاكم چونکە دەچوو بۆ وەرزش و دوایە دەھاتەوە دوكان دەیگوت ئەو كارە زۆر سەختە و من زۆر ماندوودەبم، دەتاقەتی مندا نێ. ئیتر ئەو برایەم نەھاتەوە و من بووم بە بنەی ماڵێ، ھەر چەن كە تەمەنم زۆر كەم بوو. باوكم دوای 10 ساڵان عەمری خودای كرد، من مامەوە و دوکانێک. تا ئێستاش ھەر دوكانەكە ماوە و بۆخۆم لەسەری دەبم بەڵام بەھۆی وەی كە تەمەنم چۆتە سەرێ و تاقەتم كەمبۆتەوە، ناتوانم زۆر كار وەرگرم و كارەكانم دەنێرم بۆ ئەو كەسانەی كە لە كنم فێر بوون و ئێستا بۆخۆیان دوكانیان ھەیە و بە تەنیا ئیش دەكەن”.