Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 5, 2021

“لە کلاسی 6 بووم دەستمکرد بە وەرزش کردن بە شێوازی حرفهای، دەر چۆن و وەرزش ئێستە شەش ساڵە وەرزش دەکەم. خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتەیە کە خانەوادەم دوور بن لە بەڵا و نیگەرانی و هەروەها ئەو کاتانەی کە دایکم بزەی پێکەنین لەسەر لێویە. ئارزۆم ئەوەیە کە لە ئولەمپیکی 2024 ببم و لە مەقامی جەهانی بێنم و ببمە هۆی شادی و خۆشی بۆ گەلی کورد. یەک ساڵە کە بە بۆنەی ئاسیب لە وەرزش حرفهای دوورم و مەسدوومم. ئەم یەک ساڵە هیچ کوێ بێجگە تەربیەت بەدەنی مەریوان حێمایەتی لێم نەکردە. ئومیدوارم بە زووترین کات باش ببم و ئێسپانسری پەیدا بکەم چۆن وەرزشکردن لە ئەم شارە زۆر زۆر سەختە، ئێستە من یەکێک لە ئومیدەکانی شارەکەمم لە ئەم وەرزشە حەیفە کە دووربم پێمخۆشە بە زووئی بگەرێمەوە بۆ وەرزشەکەم”.