Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 8, 2021

گەورەترین چتێک کە لە ژیانم لە دەستم داوە هاوسەرەکەم بوو. ژیانی هاوبەشیمان بە خۆشەویستی نەبوو، پێش ئەوەی مێرد بکەم لەگەڵی نەمدیبوو 15 ساڵم بوو. وە ئەو کات وا بوو زۆربەی کچەکان نەیانئەزانی لەگەڵ کێ مێرد دەکەن. درۆستە زۆربەی کات مێردەکان لەگەڵ ژنەکانیان باش نین و بە بۆنەی پیاوبوون و زۆرداری پیاوان لە کومەڵگا زاڵ ئەبن لە سەر ژنان، بەڵام هەر ئەلێم کە خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتانە بوو کە لەگەڵ مێردەکەم بووم. 17 ساڵە مێردەکەم مردووە و بە بۆنەی ئەوە لای مناڵەکانم بم دووبارە مێردم نەکردەوە. بازێک شەو دادەنیشم بۆ تەنایی خۆم ئەگریم. شوکر مناڵەکانم زۆر خۆشیان ئەوێم و هەمیشە زەنگم بۆ لێ ئەدەن و هەواڵم ئەپرسن بەڵام جار جارێک پێش دێت کە موشکلێکت بۆ پێش دێت و هیچ کەس بە دەورت نییە و رووت نیە و ناکرێت کە مۆزاحمی منداڵەکان بیت ئیتر ئەو کاتانە لە ژیان بێزار ئەبیت. ئامۆژگاریم بۆ خەڵک ئەوەیە کە ئەگەر ژیانی هاوبەشی پێک دێنن ئەبێ بیرکەن کە یەکجار ببێت نە ئەوەی کە زوو مێردکەن و دوای ماوەیک نەتوانن سەبووری کەن ژیانیان بشێونن. پیاو لە دەرەوە ماندوو دەبێت و بەعزێک کچان بە ئەمە نازانن کە ئەبێ سەبوور بن لەگەڵ مێردەکانیان”.