Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 10, 2021

“پێنج ساڵان دڵداری یەکتر بووین قەدیم، زەمانی ژن بە ژنە بوو بۆیە نەماندەتوانی هاوسەرگیری بکەین. بەڵام دوایە کێشەی ژن بە ژن لە نێو کۆمەڵگا لاچوون و هاوسەرگیریمان کرد. دوای هاوسەرگیری و چەند ساڵ لەگەڵ بنەماڵەبوون ماڵمان جوودا کردەوە و ئێستا لێرە دەژین. خۆشیشمان دیووە و ناخۆشیشمان دیون. خۆشترین ڕۆژی ژیانم ڕۆژی زەماوەندەکەم بوو وە لە دایکبوونی یەکەم کوڕم واتە یەکم منداڵم. ناخۆشیم زۆر دیوون، هێندێک کێشەی بنەماڵەیی بوو هەر ئەوەش دووچاری نەخۆشی کردم و ئێستاش کێشەی جەستەم هەیە. ئامۆژگاریم بۆ داهاتوو هەموو ئەوانەی وا یەکتریان خۆشدەوێ بە یەک بگەن. ناخۆشیش کە هەموو کەس دەیانبینێ و لە دەستچوونی ئەزیزانن. لای ئێمە لە پێش خەتنە و سۆنەتی کچانیان دەکرد وا بزانم تەرسناکترین کاتی ژیانی هەر کچێک ئەو سەردەمە ئەوە بوو، بەداخەوە ئەونە ترسناک و ناحەزە کە تا هەتا هەتایی لە سەر ژیانمان دەمێنێت”.