Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 12, 2021

“ساڵی ١٣٥٨ ھەتاوی بە نمرەی زۆر چاک دیپڵۆمم وەرگرت و وام دانابوو كە بڕۆم بۆ زانكۆ و پێم خۆش بوو ببم بە ئەندازیاری كشتوكاڵ، بەڵام بە ھۆی ھێندێك كێشە كە لە ژیانمدا پێشھات نەمتوانی بڕۆمە زانكۆ و ئەوكات باوكم فرۆشیاری بە دەستەی شتی بەقاڵی بوو، منیش ھاتمە لای باوكم و لە دوكان خەریكی ئیش كردن بووم. دوای چەن ساڵێك باوكم نەخۆش كەوت و نەیتوانی ئیتر بێتەوە بۆ دوكان و بە منی سپارد. منیش دوای ماوەیەك ھەستمكرد ئەو ئیشە قازانجی زۆر كەمە و دەبێ بیگۆڕم، ھەر بۆیە شۆنێكم وەك كارگا دانا و شیر و ماستی لە ئاوایێكان دەكڕمەوە و لە كارگا دەیانكەم بە پەنیر و دۆ و ڕۆن و ئەو جورە شیرەمەنیانە و پاشان دەیانھێنم لێرە لە دووكانێ دەیانفرۆشمەوە. ھەرچەند كە من لە ئەوەڵ ڕا پێمخۆش نەبوو ئەو ئیشە بكەم، بەڵام ھەرچۆنی خودا بۆت ببڕێتەوە ھەروا دەبێ. خودا پێی سەڵاح بوو ببم بە گۆچانی دایك و باوكم و ئاگم لێیان بێ. تا ئێستاش ھەر بە عەلاقەوە ئیشم كردۆ و خودا ھەموو كات ئاگای لێ بوومە”.