Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 13, 2021

“لە ژیانی وەرزشی خۆم زۆر بەربەستم بڕی، جگە لەوەی لە شارێکی وەکو ئاکرێ ئافرەت کەمتر ئازادی هەیە وەک لە پیاو. تەنانەت لەناو خێزانەکەی خۆشم هەندێ لە براکانم ڕێگرم بوون، بەڵام بە پاڵپشتی باوکم توانیم قۆناغی باش ببڕم، تا وای لێهات توانیم سنووری شارەکەی خۆشم ببڕم و یاری بۆ یانەکانی هەولێر بکەم. هاتنم بۆ هەولێر سوودی زۆری هەبوو بۆم، توانیم باش فێری زمانی سۆرانی ببم و هەروەها هاوسەرگیریم لەگەڵ کوڕێکی کۆیی کرد. سەرەتا زۆر دوودڵبووم لەوەی کە ئایا هاوسەرەکەم دەهێڵێت بەردەوامبم لە ژیانی وەرزشیم یان نا. بەڵام تەواو لەوە دڵنیابوومەوە کە بینیم خەزوورم وەک دیاری تاخم تراکسودێک و کالەیەکی بەدیاری بۆ هێنام. پێشەکی تێنەگەیشتم لە مەبەستی ئەو دیارییە، بەڵام هاوسەرەکەم گوتی ئەوە باوکم مەبەستی ئەوەیە من هاندەری سەرسەختی تۆم و بەردەوامبە”.