Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 17, 2021

“چەن کەسم شەهید بوگن. چەن ساڵ ئەبێت کە بە تەنیا دەژیم، کچەکانم مێردیان کردووە و تەنیا کوڕێکم هەیە کە ئەویش لەگەڵ خاتوونێکی عەجەم هاوسەرگیری کردووە. لەم ساڵانە بە بۆنەی خزمێکمان لەگەڵ گیا دەرمانییەکان ئاشنا بۆم، ئەو گۆتی کە بۆی کۆکەم و دەستمکرد بە گەڕان لە کەژوکێوەکان و لە گەڵای داری بڵچ و بەی تا ڕیشەی گیاکان هەموویم کۆکردەوە. تەواوی ژیانم بوو بە گیا و کۆکردنەوەی. خەڵک پێیان سەیرە ئەم هەمووەم چۆن کۆکردووە. بەڵام هەر جار و هەر رۆژ کە ئەڕۆم لق و چڵیش بێت دەیتێرمەوە. لەوانەیە ماڵەکەم تەنیا جێگەی دانیشتنی خۆم دەبێتەوە. هەر ساڵ ۱۵_۲۰تمەن لە ئەمانە فرۆشم هەیە. موحتاجی هیچ کەس نیم و بە مناڵەکانیشم کۆمەک دەکەم”.