Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 18, 2021

“من بەپێی وەیكە خولیایێكی زۆرم سەبارەت بە میراتی پێشینیان ھەیە لە ساڵی ١٣٧١ ھەتاوی وەك ھاوكاری ئیفتخاری ئیدارەی میراتی ڕۆشەنبیری بۆ پاراستنی شۆنەوارە مێژوویەكان و میراتە بەجێماوەكانی پێشینیان دەستم بە كار كرد. شۆنەوارگەلێكی زۆرم دیتەوە و بە وێنە و فیلم و گوزاریش تۆمارمكردن و ھەر بەو ھۆیەشەوە دەستم داوەتە دروستكردنی پەیكەری شۆنەوارە مێژووییەكان و ھەروەھا چەندین پەیكەرە لە وێنەی ئەو ئاسەوارانە، چونکە خەڵكی ئێمە لە ڕابردووی خۆیان بێخەبەرن و نازانن ئێمە چ مێژوویەكی پرشەنگدار و چیھا كەسایەتی ناودارمان ھەبۆ، من بەو كارە دەلاقەیەك بەرەو ڕووی بینەر دەكەمەوە و دەیبەمەوە ئەو سەردەمی كە بە بینینی ئەو پەیكەرانە بێتەوە پێش چاویان كە پێشینیانی ئێمە چۆنبوون و چەندەمان بنچینە و بنەڕەت ھەیە. بۆخۆشم پێمخۆشە بەو ھونەرەوە ژیانێكی ھەتاھەتاییم لە نێو خەڵكدا ھەبێ و لە داھاتووشدا ئەوانەی كارەكانم دەبینن و بە دڵیان دەبێ یادم بكەن”.