January 21, 2021
“دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌یی، له به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی موسڵ وه‌رگیرام، لەوێ زیاتر سه‌ردانی مۆزەخانهمان ده‌كرد بۆ ئه‌و بابه‌تانەی تایبه‌تبوون به كلتور و فۆلكلۆر. دوای چوار ساڵ خوێندن له زانكۆ له ساڵی (1991) بیرم له كۆكردنه‌وه‌ی كه‌رەسته فۆلكلۆرییه‌كان دەکردەوە له سنووره‌كه. بەهۆی پێشكه‌وتنی تهكنهلۆجیاوە ئەو كه‌لوپه‌لانه‌ی كه باب و باپیرانمان كاریان پێده‌كرد وردە وردە له كار ده‌كه‌وتن، ده‌فه‌وتان و له‌ناوده‌چوون. بۆیه بیرمكرده‌وه شوێنێك دابمه‌زرێنم ئه‌و پارچه فۆلكلۆریانە کۆبكهمهوە و لە لەناوچوون بیانپارێزم. سه‌ره‌تا داوام له خه‌ڵک ده‌كرد به‌شێكیان به خۆیان كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ده‌هێنام و به‌شێكیشیان خۆم به دوایاندا ده‌چووم تا گه‌یشته ئەوەی نزیكه‌ی 25% كه‌رەسته‌ی فلكلۆری سنووره‌كه‌م كۆكردهوە. له‌و سهردهمەیشدا خه‌ڵكانێك توانج و ته‌شه‌نه‌یان لێده‌دام، ئه‌وه‌ش نه‌بووه ڕێگر و ساردی نەکردمەوە. تا ئێستاش به‌رده‌وامم و زیاتر له (1000) پارچه‌م كۆكردووەتهوە. زۆربه‌یان كه‌رەسته‌ی كشتوكاڵین به حوكمی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان ناوچەیەکی كشتوكاڵیی بووه”.