Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 22, 2021

“نزیکەی 23 ساڵ دەبێت وەک شۆفێری تاکسی کار دەکەم، سەیارەکەم پیرۆزە بەلامەوە و سەرەڕای ئەوەی مۆدێلەکەی نزمە بەڵام زۆر گرنگی پێدەدەم و ڕۆژانە دەیشۆم. بەم کارەم بژێوی خێزانەکەم دابین دەکەم کە پێکدێت لە چوار منداڵ و هاوسەرەکەم و هەروەها دایکم کە جەڵدەی مێشک لێیداوە. هەرچی بۆ دایکم بکەم کەمە لەبەر ئەوەی کە منداڵبووم نەهامەتی زۆر چەشتووە بە دەستمەوە. من شەو و ڕۆژ کاردەکەم بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکەم. کارەکەم کارێکی ئینسانییە، ڕۆژێکیان لەسەر ڕێگا ڕووداوێکی هاتووچۆم بینی، منیش بەپەلە گەیاندنمە نەخۆشخانە، ئەگەر وانەبووایە گیانی لەدەستدەدا. جاران خەڵکم دەگەیاند بۆ حەلەب و ڕەقە، بەڵام ئێستا ناڕۆم لەبەر ئەوەی ڕێگاکە مەترسیدارە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هێزە ئیسلامییەکان و هێزی تورکیا دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری ڕێگای حەلەب و ڕەقەدا گرتووە. هیوادارم کە ئاشتی و ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بژین”.