Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 23, 2021

“چەن ساڵ پێش بۆ یەکەمجار شروعمکرد کارکردن لە رستوارنێک کە پێش ئەوە هیچکات چێشتم لێنەنابوو، بەڵام کار لە رێستوران بووە هۆی ئەوە دەستپێبکەم تا ئەو رادە کە چەن چێشتم بەیەکەوە دروستدەکرد و ئەوەندە بە توانا بووم کە زۆربەی کارەکانی رستورانم لەئەستۆ دەگرت، ئەمە بووە هۆی ئەوە کە بزانم چەندە بەتوانام و زۆربەی هاوڕێکانم و حەتا ساحێبی رستۆران هەموویان پێم شانازییان دەکرد. مودیریەتێکی باشم لە سەر کارەکانم هەبوو با وجودی ئەوەی کە تەواوی هەفتە کارمدەکرد. ئاخری هەفتانەش ئەرۆیشتم بو کێو تا جەستە و رۆحم ئارام بکەمەوە. کچەکان دەتوانن لە سەر پێی خۆیان بوەستەن، فەقەت ئەبێ بە خۆیان ئیمانیان هەبێ من باوەڕم بەوەیە هیچ فەرقمان نییە فەقەت بە توانایەکان ئەتوانین فەرقمان ببێت”.