Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 26, 2021

“لە خانوویەکی کۆندا لە کەنار ڕووباری جەغ جەغ دەژیم لە قامیشلۆ، نزیکەی 70 ساڵ دەبێت کاری دروستکردنی گۆزە دەکەم. خێزانەکەم 450 ساڵ دەبێت ئەم کارە دەکەن. ئەم کارە تایبەتە بە باو و باپیرانمان، لە ناوچەکە هیچ کەسێکیتر نەماوە کە ئەم کارە بکات. ناتوانین هەموو جۆرە قوڕێک بەکاربێنین بۆ دروستکردنی گۆزە، جۆرێکی دیاریکراو هەیە بەکاردێت بۆی. کاتی یەکگرتنی سوریا و میسر ساڵی 1960 ماوەی سێ ساڵ لە وشکە ساڵیدا ژیاین، دەچووم بۆ شارۆچکەی بەسیرە لە کەنار ڕووباری فوڕات، گۆزەم دەگۆڕییەوە بە گەنم. چاوم کەوتووە بە سەرۆکی سوریا حافز ئەسەد، بەهۆی شارەزاییم لە ناسینەوە و شیکردنەوەی قوڕدا لە خزمەتی سەربازیم خۆشبوو. حکومەتی سوریا ناردمی بۆ 12 وڵات بۆ گەڕان بەدوای جۆرەکانی قوڕ و ئەو ماددانەی لێی پێکهاتووە. منداڵەکانمم فێری ئەم کارە کردووە، ئێستا ئەوانیش شارەزاییەکی زۆریان هەیە، تاکە ئاواتم ئەوەیە کە ئەم کارە ون نەبێت”.