Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 27, 2021

“لەتەمەنی 13ساڵیەوە خەریکی کاری بەرگدووریم، دەستپێکی کارەکەم دەگەڕێتەوە بۆ کاتێ ئێمە لە ساڵی 1974 بەهۆی ماڵوێرانی و دەربەدەری لەترسی حکومەتی عێڕاقی ناچار (خێڵەکی)مان بەجێهێشت کە لادێی باب و باپیرانمان بوو. چوین بۆ هەولێر و بووم بە شاگرد لای برا گەورەکەم کە پێشینەیەکی ئەو کارەی هەبوو. ئیتر وردە وردە لەکارەکەم شارەزا بووم و فێربووم. لەدوای کۆچڕەوەکەی 1991 گەڕاینەوە زێدی خۆمان و هەر بەردەوامبووم لەو کارەم. هەر لەمنداڵەکانی خۆمەوە بگرە تا خەڵکی بێگانەش بە دەیان کەسم فێرکردووە و پێمگەیاندووە، کە ئێستا بوونەتە کەسی شارەزاو خاوەنماڵ و کاری خۆیان. باوکم هەموو کات ئامۆژگاری دەکردم کە فێرکردنی خەڵک بۆ کارەکە و دابینکردنی ڕۆزی خێزانەکەیان بەهۆی تۆوە وادەکات خوای گەورە بەرەکەت بخاتە ماڵت. بۆیە هەموو کات دەستکراوە بە بۆ بەخشینی زانستی ئیشەکە. لەماوەی نزیکەی نیو سەدە کارکردنم خەڵکی جۆراوجۆرم دیوە، بەریەککەوتنم لەگەڵ هەموو جۆرە خەڵکێک هەبووە، بۆیە ئەو ئارامی و پشوودرێژییەی هەمە دەرەنجامی ئەزموونی ئەو کارەیە”.