Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 27, 2021

“بێگومان هەموو کەس له ژیانیدا خۆشی و ناخۆشی دەبینێت، منیش کاتوساتی خۆش و ناخۆشم هەبووه ناخۆشترین کاتی ژیانم ئەو وکاته بوو که کوڕەکەم لەدەستدا و شەهید بوو. ئەوەی کە جگەرگۆشەکەت بێ ئەوەی ئاخرین جار بیبینیت و بڕوات زۆر سەختە. ئەم شێوازە مەرگە بۆ ئێمەی دایکان قورسترە تا ئەوەی کە ڕۆڵەت لە پەنای خۆتان بێ و بتوانی بۆنی بکەیت و لە باوشی گری. ئامۆژگاریم بۆ خەڵک ئەوەیه که چاکبن و لەگەڵ یەک فێڵ و مەکر بەکارنەهێن. گەورەترین ئامانجم ئەوەیه هەمیشه ژیانێکی خۆشمان هەبێت به دوور له دەرد و بەڵا .له هیچ کارێک که له ژیانمدا کردوومه پەشیمان نیم و هەموویانم به گیان و دڵ کردووه .له ژیانمدا هەڵەی زۆر بەرامبەرم کراوه، بەڵام من هەمووکات بەخشیانمە. خەفەتم له دڵمدا ڕانەگرتووە و هاوسەرگیرییەکەم بە خۆشەویستییەوە بووە، ئێستاش دڵخوشین پێکەوە و شادم لەگەڵی خودای لێ رازی بێت”.